بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ھاودەردی و ھاوپشتی دەربڕین لەگەڵ پەیامنێرانی بیرئازادی جیھان کە ڕاگەیاندن و ئاگادار کردنەوەی ڕاستبێژانەو ڕاشکاوانەیان لە بارەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی کردووە بە ڕێبازی خۆیان و لە بارەی کرداری قەبوڵ نەکراوی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە خەمسارد نین، ھەنگاوە بەربڵاوەکانی لەشکریانی زایونیی لەمەڕ سڕینەوەی جەستەمەندی لەقاودەرانی ئەوەی وا لە سەرزەوییەداگیرکراوەکان و قودسی پیرۆز ڕووبەڕووی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین دەبێتەوە، شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: دیارە ئەم چەشنە دڕندەکارییانە نەک ھەر پەیامنێران، بەڵکو پزیشکان و پەرستاران و تەواوی ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە گوێرەی پەیمان و دابە نێونەتەوەییەکان دەبێ لە دەست درێژکاریی سەربازی پارێزراو بن و لە ئێستاش دا «شیرین ئەبو عاقیلە»شی لە جنین و لە کاتی ئەرک بە جێ ھێنان دا ڕەوانەی ڕیزی زۆرێک لە شەھیدان و قوربانیانی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی کرد کە دیارە ئەمەش لە یادگەی مێژوویی مرۆڤایەتی دا دەمێنێتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران دا ھاتووە: بە سەرنجدانی ئەمەی کە پەیامنێرانی کەناڵەکانی یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێرانیش گەلێک جار لە گۆڕەپانە پڕمەترسییەکانی لەقاودانی جم و جوڵەکانی ڕژێمی ساختەی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین و وڵاتانی ناوچەکە، توشی زەبرو لێکەوتەی جۆربەجۆر ھاتوون، ھاودەردی دەربڕینمان لەگەڵ بنەماڵەو کۆمەڵگای گەورەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی شەھیدو قوربانی و زەبروێکەوتووی دەستی ڕژێمی زایونی، لە چەشنی ھاودەردیی ئەندامێکی بنەماڵەیەو یادوبیرەوەریی تەواوی شەھیدان و چالاکانی ئەم ڕێبازە لە ناحی ھاوکارانی یاریدەرایەتیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە تایبەت کەناڵەکانی پرێس تی ڤی، ئەلعالەم، ھیسپان تی ڤی ، سەحەرو ھتد... دەمێنێتەوە.
342/