AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

١١ ئایار ٢٠٢٢

١:١٠:٣٧ د.ن
1256548

لە سەدا ٦٩ی شارۆچکەنشینەکان لە چارەنووسی ئیسرائیل دەترسن

میدیا زایونییەکان ڕاپرسییەکیان ئەنجام داوە کە بۆ کۆمەڵگای زایونی دەتوانێ زۆر جێگای نیگەرانی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ساڵی ٢٠٠٩ وە ھەتا ئێستا ڕەوتی کشانەوەی جولەکەکان لە فەلەستین پێچەوانە بووەتەوە. واتە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە فەلەستینی داگیرکراو چوونەتە دەرەوەو نەگەڕاونەتەوە لە ژمارەی ئەوانەی وا ھاتوون و یان چوونەتە دەرەوەو گەڕاونەتەوە زیاترە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایونیستیی «ئیسرائیل ھیوم» بە گوێرەی ئەم ڕاوەرگرتنە، لە سەدا ٦٩ی جولەکەکان لە ئیسرائیل دا نیگەرانی چارەنووسی خۆیانن و لەسەدا ٧٥ی «عەرەبەکانی ئیسرائیل»یش جەخت لەوە دەکەنەوە کە جولەکەکان ھیچ مافێکیان لە سەرزەوینی فەلەستین دا نییە.

ھەروەھا ئەم ڕاپرسییە کە بە بۆنەی تێپەڕینی ساڵێک لە ئۆپراسیۆنی «شمشێری قودس» ئەنجامی گرتووە، ئەوەی دەرخست کە لە سەدا ٦٦ی ئیسرائیلییەکان متمانەیان بۆ پۆلیسی خۆیان نییە.

لە بارەی بەردەوامیی کاری دەوڵەتی ئێستا یان بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەش لە سەدا ٤٦ ڕەزامەندن بە ھەڵبژاردنی پێشوەختە، لە سەدا ۳۱.۸ ڕەزامەندن بە بەردەوامیی دەوڵەتی «بنێت لاپید»، لە سەدا ۱۶.۶ لەگەڵ پێکھاتنی دەوڵەتی جێگرەوەن و لە سەدا ۴.۸ یش بژاردەی «نازانم»یان بۆ بەکار ھێناوە.

دەرەنجامەکانی ناوەندی ئیسرائیلی «فنیما»ش وا دەر دەخات کە لە سەدا ٤٤ی لاوانی ئیسرائیلی بەرامبەر بە داھاتووی ڕژێمی داگیرکەری زایونی گەشبین نین.

342/