بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەلی بوەرھان» ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە وتی: تورکیا بە نیازە بە دامەزراندنی چەند بنکەی سەربازی لە نێوان دوو پارێزگای نەینەواو دھۆک کە نزیکی ناوچەی شنگالن ، بە سەر ئەم ناوچەیەدا زاڵ ببێت.
ورھان وتیشی: تورکیا بۆ ئامادە بوون لە پارێزگای نەینەواو ناوچەی شنگال تەماحی خۆی ھەیەو ھەوڵ دەدات بە پێکھێنانی ڕێگاگەلی تازەو بوارگەی سنووری لە ڕێگای ناوچەی شنگالەوە دەستی بە لێواری سنووریی عێراق و سووریا بگات.
«عەلی بورھان» مەبەستی تورکیا لەو ھەنگاوانەی خەباتی دژی «پەکەکە»و ھەروەھا کۆنترۆڵ کردنی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەی شنگال بە قازانجی خۆی گەڕاندەوە.
342/