بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید ئیبراهیم ڕیییسی لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین ئاکامی بەرخۆدانی گەلان لە بەرانبەر داگیرکەران و دەستدرێژیکەرانە.
ناوبراو جەختی کردەوە : شۆڕشگێڕانی بەرخۆدان سەلماندیان کە دەسەڵاتێکی باشیان بۆ پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگرتوویی لە ناوچە و بە تایبەت لە سووریا هەیە.
رەییسی وتیشی: سەردەمانێک بەرپرسانی عەرەب و غەیرعەرەبی ناوچە لە سەر کاتی کەوتنی حکوومەتی سووریا مەرجیان دادەنا بەڵام ئێران لە تەنیشت میللەت و دەوڵەتی سووریا راوەستاوە.
بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریاش پێوەندی سووریا و ئێرانی پێوەندییەکی ستراتیژیک زانی و گوتی: گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە پاش دەهەیەک شەڕ دژی موقاوەمە، نیشانیدا کە خۆڕاگریی ئاکامی باشی بووە.
سەرۆکی سوریا وتیشی: ئێمە سەلماندوومانە کە بە هاوکاری نزیکی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە دەتوانین لە بەرامبەر ئەمریکادا سەرکەوین و ئەمڕۆ ئێمە رووخان و تێکشکانی ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبینین .
342/