AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٨:١٣:٣٩ ب.ن
1255991

حەماس : لە کاتی تیرۆری رێبەرانی خۆڕاگریی ، تەلەڤیڤ موشەک باران دەکرێت

بزووتنەوەی حەماس وشداریی بە رژێمی زایۆنیدا ، ئەگەر گەف و ھەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ بکات ، موشەکەکانی خۆڕاگریی تەلەڤیڤ و دەربەری دەپێکن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -رۆژی ھەینی ژمارێک لە نوێنەران و کاربەدەستاین پێشووی رژێمی زایۆنی و رۆژنامەوانەکانی راشکاوانە خوازیاری تیرۆری یەحیا سنوار رێبەری حەماس لە غەززە ببوون . 

بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، بزووتنەوەی حەماس لە حکومەتی میسری ویستووە وەک نێوبژیکار ، پەیامی وشداریی ئەم بزووتنەوەیە بە ئاگاداریی سەرانی زایۆنیست بگەیەنێ . 

بە وتەی ئەم کەناڵە ، بزووتنەوەی حەماس جەختی کردووەتەوە دەست لە پەلامارەکانی خۆێ بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ھاڵناگرێ تا بارودۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆساڵانی بەر لە 2000.

بزووتنەوەی حەماس بە ئاگاداریی میسریەکانی گەیاندووە ، بێتوو رژێمی زایۆنی ھەڕەشەکانی خۆی جێبەجێ بکا ، موشەکەکانی خۆڕاگریی تەلەڤیڤ و دەوربەری دەپێکن . 

342/