AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٨:١٢:٢٢ ب.ن
1255989

پادشای عەرەبستان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی هەواڵی گوازرانەوەی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری جەددەی راگەیاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەرەبستان ( واس ) دیوانی پاشایەتیی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، سەلمان بن عەبدولعەزیز ، پادشای عەرەبستان بۆ نەخۆشخانەی هەرە پسپۆڕیی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جەددە گوازراوەتەوە .

 ئەو هەواڵدەریە بێ هیچ روونکردنەوەیەک ، تەنیا گوتوویەتی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی هەندێ تاقیکردنەوەی پزیشکیی براوەتە نەخۆشخانە .

ئەمە بۆ دوهەمین جارلە دوو مانگی رابردوودایە پادشای سعودی دەبرێتە نەخۆشخانە .

342/