AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٨:٠٢:٣٥ ب.ن
1255987

سەرچاوە زایۆنیستییەکان رایانگەیاند: ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی "ئەلعاد" پاش ٣ رۆژ قۆڵبەست کران

سەرچاوە زایۆنیستییەکان رایانگەیاند ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی "ئەلعاد" پاش ٣ رۆژ قۆڵبەست کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلئەخبارییە، سەرچاوە زایۆنیستییەکان رایانگەیاند ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنی "ئەلعاد" پاش ٣ رۆژ لە ناوچە داگیرکراوەکان قۆڵبەست کران.

ئەم کەسانە ٣ رۆژ لەمەوپێش لە ناوچەی ئەلعاد ٣ شارۆچکەنشینی زایۆنیستیان کوشت و چەند کەسی دیکەشیان بریندار کرد.

پێشتر کەناڵی زایۆنیستی کان لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: ٣ رۆژە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی ئەرتەش و پۆلیسی ئیسرائیل بۆ قۆڵبەست کردنی ئەنجامدەرانی ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژەی هەیە و تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجام.

342/