AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٧:٥٨:٣١ ب.ن
1255981

تورکیا هێزی زیاتری رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان کرد

سوپای تورکیا هێزێکى زیاتری رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان کردوەو پێدەچێت ناردنى ئەو هێزە بەمەبەستى ئۆپراسیۆنێکى دیکە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا هێزێکى دیکەى سەربازی رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان کردوە بەمەبەستى رووبەروونەوەى زیاترى پەکەکە.

لەلایەکى دیکەوەمیدیای شاپرێس راپۆاریدا ،  شەوی رابردوو سوپای تورکیا هێزێکى دیکەى سەربازیی لە سنوری ناوچەى بادینان زیاد کردوە و هاوکات بەشێک لەو هێزەشی لە بەرزاییەکانى ناوچەى بارزان جێگیر کردوە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، جموجۆڵی هێزەکەى تورکیا لە سنورى ناوچەى بارزان زیاتر بووە و سەربازانى تورکیا هەڕەشەشیان لە هاوڵاتیانى ئەو گوندانە کردوە کە بەهیچ مەبەستێک نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە کە سوپای تورکیای لێیە.

مانگی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکى لە ناوچە سنورییەکان لەدژی هێزەکانى پەکەکە لەناو قوڵایی خاکى هەرێم دەستپێکرد، بەڵام دوای چەند رۆژێک تورکیا ئۆپراسیۆنەکەى راگرت، لەبەرامبەردا پەکەکە رایگەیاند، بەهۆی شکستهێنانى تورکیا لەو لەشکرکێشییە ناچار بووە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەى رابگرێت.

342/