AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٩ ئایار ٢٠٢٢

٧:٠٨:٤٣ ب.ن
1255967

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : سوریا لە شەڕێکی نێودەوڵەتی دا سەرکەوت

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، راوەستاویی گەل و نیزامی سوریا و سەرکەوتن لە شەڕێکی نێودەوڵەتیی بە رێخۆشکەری بەرزبوونەوەی ئیعتبار و سەرفرازیی ئەم وڵاتە زانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و شاندی ھاوڕێی ، بە ئاماژە بە سەرکەوتنە گەورەکانی سوریا و لە مەیدانە سیاسی و سەربازیەکان دا فەرمووی : سوریای ئەمڕۆ ، سوریای بەر لە شەڕ نیە . ئەگەرچی ئەو کات وێرانیەکان نەبوون ، بەڵام رێز و ئیعتباری سوریا ئێستا زۆر زیاتر لە رابردوویە و ھەمو لا وەک ھێز و دەسەڵاتێک سوریا دەبینن . 

 حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار و گەلی سوریا لە لای گەلانی ناوچەکە سەربەرزن ، فەرمووشی : ھەندێ لە سەرانی وڵاتانی ناوچەکە ، لە گەڵ سەرانی رژێمی زایۆنی ھەستان و دانیشتنیان ھەیە و لە گەڵ یەکتر قاوە دەخۆنەوە بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتانە لە رۆژی قودس دا دێنە سەرشەقام و دروشمی دژی زایۆینی بەرز دەکەنەوە و ئەمە واقعی ئەمڕۆی ناوچەکەیە . 

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا بە یادکردنەوەی یاد و بیروەریی سەرداری شەھید سپەھبوود قاسم سولەیمانی فەرمووی : ئەو شەھیدە بەڕێزە دەمارگرژیەکی تایبەتی لەسەر سوریا ھەبوو و بە مانای راستەقینەی وشەکە  فیداکاریی دەکرد و ئاکاری ئەو لە سوریا لە گەڵ ئاکاری ئەو لە بەرگریی پیرۆزی 8 ساڵە جیاوازیەکی نەبوو. 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە دەبڕینی دۆستیی و خۆشەویستیی ھەندێ لە وڵاتان کە لە ساڵانی رابردوودا  لە بەرەی بەرامبەری سوریادابوون فەرمووی : دەبێ لە ئەزموونی رابردوو ، ھێڵی داھاتووو دیاری بکرێت . 

سەرۆکی سوریاش لەم دیدارەدا وێڕای رێزگرتن لە ھەڵوێست و داکۆکیەکانی گەل و حکومەتی ئێران و ھەروەھا بە رێزگرتن لە یادی شەھید سولەیمانیی گوتی : راوەستاویی و ھەڵوێستە نەگۆڕەکانی ئێران لە 4 دەیەی رابردوو لە پرسەکانی ناوچەکە و بە تایبەت لە پرسی فەلەستین ، بە ھەموو خەڵکی ناوچەی نیشاندا کە رێگای ئێران دروست و بنەماییە . 

بەشار ئەسەد جەختی کردەوە : ھەندێ لا وادەزانن داکۆکیی ئێران لە بەرەی خۆڕاگریی ، داکۆکیی چەکەمەنیە لە کاتێک دا کە گرنگ ترین داکۆکیی ویارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پێدانی ورەی بەرخۆدان و بەردەوامکردنیەتی وپێوەندیی ستراتژیکی ئێران و سوریا وایکرد رژێمی زایۆنی نەتوانێ بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بێت . 

342/