بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -تورکی مالکی وتەبێژی هاوپەیمانی سعودە ڕۆژی رابردوو فڕینی یەکەم فڕۆکەی هەڵگری دیلەکانی یەمەنی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
وتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات ڕایگەیاند : پرۆسەی گواستنەوەی ئاسمانی یەخسیرەکان دوێنێ (هەینی) لە سێ قۆناغ دا بۆ سەنعا و عەدەن بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژنامەی «عکاظ»ی سعوودی ڕایگەیاند یەکەم فڕۆکەی هەڵگری ٤٠ دیل بووە و گەیشتۆتە یەمەن.
پەیامنێری کەناڵی «الحدث» ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو دیلانە بە فڕۆکەی خاچی سوور گوازراونەتەوە بۆ عەدەن و بە گشتی ١٠٨ دیل ئازادکراوە کە پرۆسەکە بە چەند قۆناغدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هاوپەیمانی سعوودیە لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە ١٦٣ دیلی یەمەنی ئازاد دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ سەنعا پایتەختی یەمەن دەگوازرێنەوە.
342/