بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکی یەکیەتی زانایانی عێراق لە لێدوانێک دا جەختی کردەوە دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیلی ناسراو بە مۆساد لە چوار بنکەی سەرەکی لە سووریا چالاکی هەیە.
جەبار مەعمووری لە ئەو بارەوە گوتی: مۆسادی ئیسرائیل لە کەمپی پەنابەرانی سووری ئەلهۆل چوار بنکەی نهێنیی هەیە.
ناوبراو گوتیشی: بە پێێ ئامار و زانیارییەکان ئیسرائیل لە ژێرناوی ڕێکخراوی خێرخوازانە و مافی مرۆڤ بە شێوەی چالاکە لە کەمپی ئەلهۆل هەوڵی چالاکیی سیخوڕیی دەدات.
ناوبراو هەروەها وتی: زایۆنیستەکان تێدەکۆشن بە پاڵپشتی دارایی و لۆجستیکی و پێدانی مووچە بە کەسانی سەر بە خۆیان لە کەمپی ئەلهۆل بیری تیرۆریستانەی ئەلبەغدادی سەرکردەی پێشووتری داعش لە بیری گەنجان و منداڵان پەرە پێبدەن.
بە وتەی مەعمووری منداڵانی عێراقی زیاترین ئامانجی زایۆنیستەکانن تا بە کەڵکوەرگرتن لە بەستێنی ئەوان لە داهاتوو جارێکی دیکە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە عێراق زیندوو بکەنەوە و لەم ڕێگایەوە زیان بە ئاسایشی ئەو وڵاتە بگەیەنن.
342/