بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «بۆگدانۆف» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانی ئاستانە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینییەی ئێستا ئەنجامی گرتووە، وتیشی: لەم بارەیەوە لەگەڵ تاران و ئانکاراو کاربەدەستانی سووریا قسە کراوە.
دوایین خولی دانیشتنی ئاستانە لە ئاستی کارناسان دیسامبەری ڕابردوو لە «نور سوڵتان» بەرپا کرا.
ئێران و تورکیاو ڕووسیا وەکو وڵاتانی گەرەنتی دەری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ھەوڵ دەدەن.
دانوستانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ بە دەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیاو بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کراوە.
342/