AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٦ ئایار ٢٠٢٢

٤:١٢:٢٨ د.ن
1255068

تورکیا بەردەوامە لە تۆپباران کردنی سووریا

شەوی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەم وڵاتە، سنوری گوندی «شوارغە»یان لە ناوچەی عەفرینی باکوری پارێزگای «حەلەب» تۆپباران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەم وڵاتە،بە چەکی قورس سنوری گوندی «شوارغە» لە باکوری پارێزگای حەلەب لە باکوری سوریایان تۆپباران کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەرچەندە تائێستا ڕادەی زیانەکان نەزانراون، بەڵام تۆپبارانەکان ترسی لەلای دانیشتوانی گوندەکە و ژمارەیەک گوندی دیکەی هاوسنوری دروست کردووە، بەهۆی ئەوەی مەترسی ئەوەیان هەیە ناوچەکەیان ببێتە ناوەندێک و بکرێتە ئامانج لەلایەن ئەو گروپە تیرۆریستانەی کە تورکیا پشتیوانییان دەکات.

ناوەڕاستی مانگی رابردوش هێزەکانی تورکیا گوندی «تەل تویلی ئاشوری»یان لە رۆژئاوای  شارۆچکەی «تل تەمەر» لە پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد، بەشێک لە موشەک و گولـلە هاوەنەکانیش لەنزیک بنکەی هێزەکانی روسیا لە «تەل تەمەر» داکەوتن. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ١٧ی نیسانی ئه‌مساڵ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێی لەژێر ناوی «چنگی-قفڵ» لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، به‌ڵام دوای زیاتر له‌ حەوتەیه‌ک ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی راگرت.

342/