AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٥ ئایار ٢٠٢٢

٣:٣٤:٥٧ ب.ن
1254614

دان نانی زایونییەکان بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین

سەرچاوە زایونییەکان دانیان نا بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی لە لایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە دەھاوێژرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی دانی ناوە بە شکست ھێنانی سیستێمی گومەزی ئاسنینی ئەم ڕژێمە  لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی وا لە کەرتی غەززەو لوبنانەوە دەھاوێژرێن.

ڕادیۆ ڕژێمی زایونی ئاماژەی کردووەتە ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە بارەی شکست ھێنانی گومەزی ئاسنین لە بەرامبەر ئەو گولە 14.5 میلی مەترییانەی کە لە کەرتی غەززەوە دەھاوێژرێن و جەختی کرد لانیکەم بیست موشەک بۆ پێ و شوێن گرتنی ئەو گولەگەلە لە لایەن گومەزی ئاسنینەوە ھاوێژراوە..

پێکدادانی نێوان موسڵمانان و لەشکریانی زایونی لە قودسی داگیرکراوو لە تەنیشتی مزگەوتی ئەقسا کە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەستی پێ کراوە، ھەروا بەردەوامە.

342/