AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٥ ئایار ٢٠٢٢

٣:٢٨:٠١ ب.ن
1254602

سووریا سەدان زیندانیی ئازاد کرد

وەزارەتی دادی سووریا ڕ ایگەیاند، سەدان زیندانی کە تۆمەتی پێوەبەستران بە تاقمە تەکفیرییەکان و یان بەشداری لە کرداری تیرۆریستییان لە سەر بوو، ئازاد کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  وەزارەتی دادی سووریا ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم زیندانیانە کە سەر بە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی سووریا بوون، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە گوێرەی فەرمانی ژمارە ٧ی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە تاوانە تیرۆریستییەکان ئازاد کران.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دادی سووریادا ھاتووە، بە گوێرەی ھاریکاریی دادگەی تایبەتی تاوانە تیرۆریستییەکان و دادئەستێن، ھەنگاوی پێویست بۆ ئاراد کردنی ژمارێکی زیاتری گیراوان و ئەوانەی کە بڕیارەکان لە بارەیانەوە پێشێل کراوە، ھەڵدەگیردرێت.

وەزارەتی دادی سووریا پێشی داگرتووە کە، تەواوی ئەو زیندانییانەی کە لێخۆشبوونی سەرۆک کۆمارەتی دەیانگرێتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە نۆرە ئازاد دەکرێن.

342/