بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەلی مەحمود عەبباس» وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەربازان ستایشی ھەوڵ و ورەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی کرد.
وەزیری بەرەڤانیی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا بە ھێزەکانی سەقامگرتووی ئەم ناوچانە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواستن.
«عەلی مەحمود عەبباس» وتیشی: سەرکەوتن بەسەر پرۆژەی تیرۆریستی دا لە سای ھەوڵی پیاوانی سوپاو تەگبیری بەشار ئەسەد نزیکە.
ناوبراو ھەروەھا لە سەر بەردەوامیی ھاوکاریی ئاوێتەی فیداکاری و نیازپاکی، زەق کردنەوەی بەھاکانی سوپای پاڵەوان و دەربڕینی ڕەسەنایەتی و میراتی مێژووە درێژەکەی پێی داگرت.
342/