AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢ ئایار ٢٠٢٢

٦:٠٠:١٠ ب.ن
1253942

راوێژکارێکی یەکیەتی: تا ئێستا لەنێوان پارتی و یەکیەتی رێککەوتن نەکراوە و رادەستکردنی نەوت و گازی سلێمانی بە بەغدا ئەگەرێکی کراوەیە

راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و رادەستکردنی نەوت و گازی سلێمانی بە بەغدا ئەگەرێکی کراوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - چیا زەنگەنە، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕوودای ڕاگەیاند: "ئێستا دۆخی یەکێتی و پارتی هەستیارە و لە واقیعێکی تاڵداین کە دووئیدارەییە و دانی پێدا نانێین. دانپێدانانیشی لێکەوتەی ئابووری و سیاسیی زۆر ترسناکی هەیە. دەبێت رێگری لەوە بکەین کە ئەمە دروست ببێت. لەبەر ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی مەلەفی نەوت و گاز لەلای پارتییە، لەم قۆناخەدا بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە ئەستۆیان".

راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوە کرد، پرسی سلێمانی و پرسی کورد دووانەن. گەمارۆدان و برسی کردنی سلێمانی پرسی کورد دەخاتە مەترسییەوە. ئەگەر بە دەستووری بیر لە بابەتەکە بکەنەوە، سامانی سەرخاک و ژێرخاکی عێراق هی گەلانی عێراقە. هەڵسوکەوتی سیاسییش دەبێت بەپێی دەستوور بێت کە ئەوەش بۆ حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

 ئەو راوێژکارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر لەگەڵ پارتیدا رێکنەکەون، رادەستکردنی نەوت و غازی سنووری سلێمانی بە بەغدا ئەگەرێکی کراوەیە کە کاری لەسەر دەکرێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی خەڵکی سلێمانی برسی نەکرێن و گەمارۆکەی سەری نەمێنێت.

342/