بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سڵاو لەو هەزاران فەلەستینییە کە لە نوێژی هەینی مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون.
وتیشی: بەرپرسانی رژێمی زایۆنی شکست هێنانی خۆیان بەم شێوە پاساو ئەدەنەوە کە کەسێکی فەلەستینی کاتێک بریار دەدات و پلانرێژی دەکات و ئۆپراسیۆنی چەکداری ئەنجام دەدات دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن بیدۆزنەوە و ئەمە لاوازیی ئەم رژێمە زایۆنییە نیشان دەدات.
جەختیشی کردەوە :دەبێ رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بوەستێندرێت و ئەوەی بەرەو ئاسایی کردنەوە دەروات ئیدانە بکرێت و مونافقانە ترین هەڵوێست کە ئێستا دەبینرێت ئەوەیە کە وڵاتانی کەنداوی فارس دەڵێن ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستینە.
342/