بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشداری کەرانی ڕۆژی جیھانیی قودس لە بڕیارنامەیەک دا ڕزگار کرانی قودسی پیرۆزو ئازاد بوونی گەلی چەوساوەو ە دەرەتانی فەلەستینیان لەژێر ڕکێفی ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ھەوڵدان بۆ سڕینەوەی لووی شێرپەنجەیینی ئیسرائیلیان بە ئامانجێکی بەرزی جیھانی ئیسلام زانی و وێڕای ئیدانەکردنی ھەرچەشنە سازانێک، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکەریان بە خەیانەتێکی لێنەبووراوو پیلانێکی چەپەڵ بۆ لاواز کردنی بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی و لەنێو بردنی ئارمانجی فەلەستینی ستەملێکراو زانی.
لە بڕیارنامەکەی ڕۆژی جیھانیی قودس دا باسی ئەوەش کراوە کە، ڕۆژی قودس و داکۆکی لەگەڵی فەلەستین بە پاڵپشتی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێرانی ئیسلامی و ڕەمزی یەکگرتن و یەکبوونی ئوممەتی ئیسلامی لە بەرامبەر پیلانی سیستێمی پاوانخوازو ئیستیکبار دەزانن و وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی قوڵ بوونەوەی خۆڕاگریی دژی زایونی، داوا لە ڕێکخراوەو دامەزراوە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان دەکەین کە بە لەبەرگراتی ھەڵوێستی لێبڕاوانە لەگەڵ ھەرچەشنە ڕێگاچارەیەکی ڕواڵەتی وستەمکارانە دژایەتی بکەن.
لە بڕیارنامەکەدا ھەروەھا ھاتووە: شکست ھێنانی یەک لە دوای یەکی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و کۆنەپەرستانی وەھابی لە ناوچەی ستراتژیی ڕۆژئاوای ئاسیا لە نیشانەکانی ئاوا بوونی سیستێمی زۆردراری و زایونیزمە لە ناوچەکەدا.