AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ نیسان ٢٠٢٢

٢:٤٩:٢٦ د.ن
1253068

هەموو فەلەستین بووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و پلانەکانی سازش پووچەڵ بووەتەوە

ئایەتوڵا خامنەیی لە رۆژی قودس بە زمانی عەرەبی وتەی دا و وتیان من ئەمرۆ قسە بۆ جیهانی عەرەب دەکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە رۆژی جیهانیی قودس لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتەیەکیان بۆ جیهانی عەرەب دا.

تەوەری سەرەکی وتەکانی ڕێبەری ئێران ئەمەیە کە لێرەدا بڵاو دەبێتەوە؛

خەڵک ئەمرۆ حەماسەیان خولقاند و سڵاو لە ئیمام خومەینی کە دامەزرێنەری ئەم حەماسە پیرۆزە بۆ هەمیشە بوون.

ئەم کارە گەورە و مەزنەی خەڵک پڕ بەرەکەت و گەورە بوو.

قودسی شەریف هەموو موسڵمانانی حیهان بانگهێشت دەکات. ڕاستی ئەمەیە کە تا رژێمی داگیرکەر و‌جەنایەتکاری زایۆنی لە سەر قودس زاڵە هەموو رۆژانی ساڵ رۆژی قودسە.

گەلی فەلەستین هەموو رۆژێ زیاتر لە رابردوو نیشان دەدەن کە بە شەهامەت و دلێری کەم وێنە لە بەرانبەر ستەمەوە دەوەستن و وەستاون. گەنجان بە ئۆپ اسیۆنی فیداکا انەی ەۆیان ، بوونەتە قەڵغانی فەلەستین و مزگێنی لە داهاتوویەکی جیاواز دەدەن.

ڕۆژی قودسی ئەمساڵ لە حاڵێکدا تێدەپەڕێنین کە هەموو شتێک باس لە هاوکێشەیەکی نوێ لە ئەمڕۆ و و سبەینێی فەلەستین دەکات. ئەمڕۆ " ورەیەکی نەبەز" لە فەلەستین و هەموو ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، جێگای سوپای نەبەزی ئیسرائیلی گرتووەتەوە. ئەمڕۆکە ئەو سوپا جەنایەت کارە ناچار بووە شێوەی بەرگری بەخۆوە بگرێت.

ئەمڕۆکە لە مەیدانی سیاسی، گرینگترین پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی واتا ئەمریکا خۆی تووشی شکستی دوابەدوای یەک هاتووە. شکست لە ئەفغانستان، شکست لە سیاسەتی زیاترین گوشار لەسەر ئێران، شکست لە بەرانبەر هێزە ئاسیاییەکان، شکست لە کۆنترۆلی ئابووری جیهان، شکست لە بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی و...

جووڵەی جەهادی خەڵکی فەلەستین لە دوو بەشی باکووری و باشووری هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی قورس لە ئوردن و ودسی ڕۆژهەڵاتی و بەرگری گیانفیدایانەی گەنجانی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقسا و مانۆڕی سەربازی لە غەززە نیشانی دا کە هەموو خاکی فەلەستین بووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان. ئێستاکە خەڵکی فەلەستین لەسەر درێژەی جەهاد یەک ڕان.

ئەوەی لە ساڵانی دواییدا لە فەلەستین ڕووی داوە، مۆرێکی پووچەڵ کردنەوە لەسەر هەموو گەڵالە کانی سازان لەگەڵ ئیسرائیلە. چونکوو هیچ گەڵاڵەیەک لەسەر فەلەستین لە حاڵەتی نەبوونی خاوەنانی سەرەکیی واتا فەلەستینیییەکان بەڕێوە ناچێت. ئەمە واتا هەموو ڕێککەوتنەکان وەکوو ئۆسلۆ، گەڵاڵەی عەرەبی دوو حکومەتی، یان دانوستانی سەدە یان ئاسایی کردنەوەی پێوەندی پووچەڵ و بەتاڵە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێکهێنانی بەرخۆدان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای پڕبەرەکەتترین دیاردەی ئەو ناوچە هێانەیە ئەژمار و وتی: ئەوە بەرخۆدان بوو کە بەشە داگیرکراوەکانی لوبنانی لە دەستی ئیسرائیلییەکان دەر هێنا، عێراقی لە کۆنترۆلی ئەمریکا دەرهێنا و لە شەڕی داعش ڕزگاری کرد، لەگەڵ تیرۆریزمی نێودەوڵەتی شەڕی کرد، یارمەتیی خەڵکی یەمەنی دا و پرسی فەلەستینی لە لای ڕای گشتی جیهان بەرچاوتر کردەوە.

342/