بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە میانەی سنووربەزاندنی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشق چوار سەربازی سووری کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سیستێمی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا بەرنگاری دەست درێژیی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی لە ئاسمانی گردوپەڕی دیمەشق دا بوونەوە.
ھاوکات سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی تەقاندنەوەی بڕێک لە موشەکەکانی دوژمنی زایونییان کرد لە لایەن سیستێمی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا لە ئاسمانی گردوپەڕی دیمەشق دا.
ڕژێمی زایونی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە بە پێ و شوێنگرتنی دەستبەجێی چەکە دژە ئاسمانییەکانی دیمەشق ھۆربەی کات ئەو ھێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوە.
342/