AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٨ نیسان ٢٠٢٢

٤:٤٢:٠٣ ب.ن
1252489

بەرپاکرانی نوێژی عیشاو تەراویح لە لایەن ٦٥ ھەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان ھەزار فەلەستینی نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی _ فەلەستینیی بەیتولموقەددەس دەناسرێت و ڕژێمی ئیسرائیل ھەوڵ دەدات، ئەم بابەتە گرینگە لەنێو بەرێت، کەچی خۆڕاگری و لە سەر ھەست بوونی جەماوەری فەلەستین، ڕژێمی ئیسرائلی ڕووبەڕووی شکست کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی فەلەستنی ئەلیەوم، فەرمانگەی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند نزیکەی ٦٥ ھەزار فەلەستینی شەوی ڕابردوو نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێناوە.

ئامادە بوونی فەلەستینییەکان لە حاسەی مزگەوتی ئەقسا سەرباری تەواوی بەرتەسکییەکانی ڕژێمی داگیرکەرو دەست درێژکاری و داپڵۆساندنی نوێژخوێنان و توندکرانەوەی زەبروزەنگ لە مزگەوتی ئەقسا لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە بە تایبەت لە بابولعامود ئەنجامی گرت.

342/