AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٨ نیسان ٢٠٢٢

٤:٤٠:١٥ ب.ن
1252487

سەیید حەسەن نەسروڵڵا: بە تێپەڕینی کات داکۆکیکارانی قودس زیاتر دەبن

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بە تێپەڕینی زەمەن حیکمەت و ژیرایەتیی ئیمام خومەینی لە مەڕ ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیھانیی قودس ڕوونتر دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ڕۆژی سێ شەممە لە بەرنامەی «مینبەری قودس» دا وتی: کێشەی فەلەستین گیان و ژیانی تازە دەبەخشێ و داکۆکیکارو ھاوڕێی زیاتر ڕادەکێشێ و خەباتکاری خۆبەختکەری زیاتر گۆش د ەکات.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: دوژمنی زایونی بەھیوا بوو بە تێپەڕینی کات و سات کێشەی فەلەستینیش لەبیر بچێتەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتی: ئەمڕۆ قودس پرسی سەرەکییەو بووە بە تەوەرەی بابەتەکانی دیکە. لە ڕاستی دا تەوەرەی خۆڕاگریش ھخر دەبێ ناوی تەوەرەی قودسی لە سەر دابنرێت، چونکو قودس بۆ دەوڵەت و تاقم و گەلانی پرسێکی تەوەرەییە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتیشی: قۆناغە دژوارەکانمان وەپشت سەر ناوەو بە یارمەتیی خوداوەند لە سەروبەندی سەرکەوتن داین و بەم زووانە دەیبینین. تەواوی زنجیرەکان دەپچڕێنین و تەواوی پیلانەکان پوچەڵ دەکەینەوەو. قودس ھێشتاش ھەر کێشەی سەرەکییەو وەک بنەما و ئامانج و تەوەرە دەمێنێتەوە.

342/