بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنێکدا ھەوڵەکانی پەیوەست بە گۆڕدرانی ڕەوشتی مێژوویی و ماقەوانیی شاری قودسی داگیرکراوی ئیدانەکردو لە سەر نایاسایی بوونی کردارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ گۆڕینی ڕەوشتی شاری قودس پێی داگرت و تەواوی وڵاتان و دامەزراوەکانی بە قەبوڵ نەکردنی ئەو ھەنگاوانە بانگێشتن کرد.
ئەم ڕێکخراوەیە ڕژێمی داگیرکەری بە بەرپرسی تەواوی ئەو ڕووداوانە زانی کە لە سەرزەوینی فەلەستین دا ڕوو دەدات و کۆمەڵگای جیھانیی بانگێشتن کرد بۆ ئەوەی بەرپرسایەتیی کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری و سزادانی ئەم ڕژێمە بە ئەستۆ بگرێت.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە کۆتایی دا خوازیاری ئەرکمەند کردنی ڕژێمی زایونی بوو بۆ ڕاگرتنی ھەوڵی لکاندنی قودس بە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئەو ڕژێمەو وتیشی: وەدی ھاتنی ئاشتی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە کۆتایی ھاتنی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی دەست پێ دەکات.
342/