AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٦ نیسان ٢٠٢٢

٥:١٨:٠١ ب.ن
1251803

هێرشێکی ڕۆکێتی لە لوبنانەوە کرایە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و رژێمی زایۆنی وەڵامی دایەوە

لە باشوری لوبنانەوە ڕۆکێتێک ئاراستەی شارۆچکەی شلومی لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆکێتێک لە باشوری لوبنانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری فەڵەستین گیرا کە لە ناوچەیەکی کراوە لە نزیک شارۆچکەی شلومی کەوتە خوارەوە.هەر لەم بارەیەوە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاند: ڕۆکێتێک بە ئاراستەی شارۆچکەی شلومی هاوێژراوە کە لە ناوچەیەکی کراوە کەوتۆتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

تۆپخانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکە، ناوچەکانی نێوان “مجدل زون” و “زبقین” لە باشوری لوبنانیان کە ڕۆکێتەکە لەوێوە ئاراستە کراوە، تۆپ باران کرد . 

پەیامنێری کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل ٥٠ گوللە تۆپیان بەرەو  ناوچەکانی باشوری لوبنان  ھاویشتووە . 

تا ئێستا هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ٦ی ئابی ٢٠٢١ حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان، زیاتر لە دە ڕۆکێتی ١٢٢ ملیمەتری ئاراستەی پێگەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەعبا کرد.

342/