بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبووونەوەیەک دا لە شاری جەددە ، یەکپارچەسازیی ھەوڵەکانی وڵاتانی ئەندامیان بۆ بەرگریی لە قودس و پێرۆزیەکانی لە بەرامبەر تاوانکاریەکانی داگیرکەرانی ئیسراییلی و داکۆکیی لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر پەلامارە دڕندەکانی زایۆنیەکان داوا کرد .
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا ، دەستدرێژیەکانی داگیرکەرانی قودس لە دژی گەلی فەلەستین بە تایبەت لە شاری قودس و ھەنگاوە نایاساییەکانی رژێمی زایۆنی لەم شارە بە ئەمانجی دەسەڵاتی تەواو بەسەریدا و ھەوڵدان بۆ گۆڕینی رەوشی مێژوویی و یاسایی قودس و مزگەوتی موبارەکی ئەقسا مەحکوم کرا .
وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی لەم بەیاننامەیەدا بەرپرسایەتیی ھەر چەشنە دەرەنجامێکی دەستدرێژیەکان و ھەنگاوە نایاساییەکانی داگیرکەرانی زایۆنی بە قودس لەوان ھەوڵدان بۆ دابەشکردنی زەمانی ومەکانیی مزگەوتی ئەقسایان گەڕاندەوە بۆ رژێمی زایۆنی و خوازیاری وەستانی خێرای ئەم ھەنگاوە مەترسیدار و ناڕەوایانە بوون .
342/