ژنانی چالاک لە سلێمانی شەوی رابردوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە ھەڵمەتی سەربازیی تورکمای لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان لە شەقامی سالم خۆپێشاندانێکیان بە یارمەتی خەڵک بەرپاکرد .
بەشداربووان دروشمیان لە دژی تورکیا و شەڕ و خیانەت بەرز کردەوە و ئەم ھەڵمەتەیان بە ھەوڵێک زانی بۆ داگیرکردنی خاکی ھەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە و رایانگەیاند ھەڵمەتی تورکیا و دەستدرێژیی بۆسەر خاکی ھەرێمی کوردستان بێ ھاریکاریی نێوخۆ ئەنجام نەدراوە وھەر چەشنە ھاریکاریی لە گەڵ تورکیا خیانەت بە کوردانە .
لە کۆتاییش دا خۆپێشاندەران وێنەکانی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایان ئاگردا و ئەویان بە تیرۆریست ناوبرد .
لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لەوان گەرمیان لە دژی پەلامارەکانی تورکیا خۆپێشاندان کراوە .
342/