بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەوانی قەدر ڕووداوی ترابلۆس لە ئەو وڵاتە(نوقم بوونی بەلەمی 60 پەنابەر لە ئاوەکانی نزیک ترابلۆس لە باکووری لوبنان و کوژرانی 8 کەس و ون بوونی ژمارەیەکی دیکە) ی سەرەخۆشی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها ئەنجامی لێکۆڵینەوەی خێرا لە ئەو بارەوەی داوا کرد.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختی کرد: ئابێت ئیزن بدەینە کەسێک وڵات بەرەو ئاژاوە ببات و ئەو ڕووداوە ئەبێ لە ئاستی نەتەوەیی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا جەنایەتە نامرۆڤانەکانی شاری قندۆزی ئەفغانستانی ئیدانە کرد.