بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە تۆپبارانکردنی گوند و شارۆچکەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە باکووری حەلەب لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە تورکیا و سوپای ئەو وڵاتەوە هەواڵی دا.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە درێژەدا لە کوژرانی 3 سەربازی تورکیا لە عەفرین لەلایەن هێزەکانی ئازادەوە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە وەڵامی هێرشی تۆکمەی هێزە کوردییەکان لە عەفرین ئەنجام دراوە.
ئەو ڕێکخراوە چاوەدێرییە، هەروەها لە ئەگەری پلانڕێژی تورکیا و تیرۆریستیان بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی زەوینی لە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا هەواڵی داوە.