بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە تویتێک دا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند" تورکیا پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی گەرەنتیکار دژی ناوچەکەمان پێشێل دەکات".
ڕوونیشیکردەوە، بەئامانجکردنی کۆبانێ و بۆردومانکردنی مەدەنییە بێتاوانەکان و کوشتنی بەرپرسانی ئیداری لە ڕێگەی خۆفڕەوە، ھەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی دەکەن و ڕێگری و ئاستەنگن بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش.
پەیامەکەی کۆبانێ لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی دووشەممەی ھەفتەی ڕابردوەوە سوپای تورکیا لە شکرکێشی لە ناوچەکانی (زاپ و ئاڤاشین و باسیان و مەتینا) لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
342/