AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٢ نیسان ٢٠٢٢

٩:٥٤:٢٤ ب.ن
1250451

ئەردوغان: پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل لە پرسی قودس جیایە

سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بە جیا لە کێشەی قودس و فەلەستینییەکان زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بەردەوام ئاسایی و ڕوو لە پەرە بووە.

تورکیا لە ساڵی ١٩٤٩ زایینی ڕژێمی زایونیی بە فەرمی ناسی و لەو کاتە بەولاوە پەیوەندییەکی نزیک لە بواری ئابووری و سەربازی دەستی پێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت، ئەو ھەنگاوانەی کە ئانکارا لەبارەی  پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی  لەگەڵ ئیسرائیل ھەڵیگرتووە بابەتێکی جیایەو کێشەی قودسیش شتێکی دیکەیە.

ئەردوغان بانگەشەی کرد، ڕێگای بەرەڤانی کردن لە کێشەی فەلەستین لە دامەزراندنی پەیوەندییەکی لۆژیکانەو گونجاو لەگەڵ ئیسرائیل تێ دەپەڕێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردوغان گەلێک جار ڕایانگەیاندووە، لە گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاریی ڕژێمی زایونی داکۆکیی دەکەن.

342/