AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ نیسان ٢٠٢٢

٩:٥١:٠٠ ب.ن
1250445

بارزانییەکان داوای کۆنفیدڕاڵیزم بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن

حەوتەنامەی ئەهرام ویکلی وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەفەر بۆ لەندەن باسی پێک هێنانی کۆنفیدراڵیزمی کردووە، دامەزراندنی سیستەمێکی وەهای نامومکین زانیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەهرام ویکلی، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەفەری ئەم دوایینەی خۆی بۆ لەندەن داوای پێک هێنانی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی کردووە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی کردووە رێبەرانی هەرێم پاش ئەو کێشانەی بە بۆنەی رێفراندۆمەوە بۆیان هاتە ئاراوە، ئایدیای کۆنفێدراڵیسم لە عێراقیان دەربڕی و لە گەڵ رێبەرانی جیهان باس و وتووێژی لە سەر دەکەن.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی کردووە بۆچوونی رێبەرانی هەرێم سەبارەت بە سەربەخۆیی شکستی هێناوە بۆیە بەدوای دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدرالیسمن.

342/