AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ نیسان ٢٠٢٢

٩:٤٨:٢٦ ب.ن
1250441

هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا/ ٤٠ کەس بریندار بوون

دوابەدوای هێرشی دڕندانەی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا و هاویشتنی گولە بۆ فەلەستینییەکان، ٤٠ کەس بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی فەلەستین ئەلیەوم، هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا کە شەڕی توندی نێوان فەلەستینییەکان و رژیمی زایۆنی لێ کەوتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند هێزەکانی رژیمی زایۆنی لە گولەی پلاستیکی کەڵکیان وەرگرتووە و لە ئاکامی ئەوەشدا ٤٠ کەس کوژران.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە رۆژی پێشوو بزووتنەوەی بەرخۆدانی حەماس لە بڵاوکراوەیەکدا داکۆکی کرد: دەسدرێژی شارۆچکەنشینە داگیرکەرەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا هەرگیز نابێتە هۆی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی دابەش کردنی ئەم مزگەوتە یان گۆڕانی شۆناسی ئیسلامییەکەی.

ئەم بزووتنەوە وێڕای ئیدانە کردنی دەسدرێژی زایۆنیستەکان، داوای کرد بەدوای قوربانی کردن لە مزگەوتی ئەقسا نەبن و دەست لە دژایەتی لە گەڵ پیرۆزییەکانی فەلەستینییەکان هەڵبگرن.

342/