AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢١ نیسان ٢٠٢٢

١٠:٥٧:٤٨ ب.ن
1250168

بانگ کرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات

دەوڵەتی ئیمارات بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکاریی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەبوزەبیی بانگ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «ڕیم ئەلھاشمی» وەزیری ڕاوێژکار بۆ ھاوکاریی نێونەتەوەیی، «ئێمیر حایک» باڵوێزی ڕژێمی زایونیی بانگ کردووەو لە بەر دەست درێژماریی بۆ سەر بەیتولموقەدەس و مزگەوتی ئەقسا، ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی ئەبوزەبیی پێ ڕاگەیاندووە.

«ئەلھاشمی» خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ھێرشی سەر مزگەوتی ئەقساو دابین کرانی ئاسایشتی نوێژخوێنانی فەلەستینی و ڕاگیرانی ھەرچەشنە کردەوەیەک بوو کە سوکایەتی کران بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکانی لێ بکەوێتەوە.

لەوەتەی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیمارات و ڕژێمی زایونی واژۆ کراوە، ئەمە یەکەم ھەنگاوی دژبەرانەی ئیمارات دژی ئەو ڕژێمەیە.

342/