بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بارەی ئەو دڕندەکارییە جەنگییەی کە ھاوپەیمانیی بە ناو دژەداعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ڕەققەی ھەڵکەوتوو لە باکووری سووریا ئەنجامی داوە، نامەیەکی ڕەوانەی لای سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت کرد.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ھەنگاوەکانی ھاوپەیمانی لە ڕەققە لە ڕیزی کارەساتبارترین تاوانگەلێکە کەکۆمەڵگای نێونەتەوەیی زانیاریی تۆکمەوتەواوی لە بارەیەوە نییە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەم پرسە مرۆڤی و مافەوانی و سیاسییە ڕوون بێتەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، بارستایی زیان گەیاندنی بە ژێرخان و ناوەندە دەوڵەتی و تاکەکەسییەکان و ژمارەی قوربانییان لە ڕەققە، کۆبانی و باغوز وا دەردەخەن کە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دژی مرۆڤایەتی توشی تاوانی جەنگی ھاتوون.
وەزارەتی دەرەوەی سوورزیا لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دیمەشق لە سەر بەداوداچوونی ئەم بابەتەو ڕووداوەکانی ڕەققەو ئەلباغوز بەردەوام دەبێت و ئەو وڵاتانەش کە بەشداریی ھاوپەیمانییەکەیان کردووە، لە ڕووی سیاسی و مافەوانی و ئاکارییەوە بەرپرسی ئەو تاوان و دڕندەکارییەن.
342/