بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، سەدان سەربازی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هیرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و دوای ئەوەش شارۆچکەنشینەکانیش، هێرشیان کردە سەر ئەو مزگەوتە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازان و شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی دوای هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هێرشیان کردە سەر ئەو فەلەستینیانە کە لە مزگەوتەکە بوون. دوای ئەو هێرشە پێکدادان لە نێوان دوو لایەنەکە هاتە ئاراوە.
دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکات کە ئیسرائیلییەکان لە بۆمبی دەنگی بۆ چۆڵکردنی مزگەوتی ئەقسا لە فەلەستینییەکان کەڵکیان وەرگرتووە. شایەت حاڵان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی بە هێرش بۆ سەر ئامادەبووانی لە مزگەوتی ئەقسا، لێیانداون .
بە پێی هەواڵەکان، ژمارێک لە فەلەستینیەکان لەلایەن زایۆنییەکانەوە لە مزگەوتی ئەقسا دەستگیر کراون.
342/