بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زاھیر بن جەبارین ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس رایگەیاند ، ھیچ ئاگربەسێک لە گەڵ داگیرکەرانی قودس نەکراوە و ئەوەی کە میدیا عیبری و عەرەبیەکان بڵاو دەبێتەوە بێ بنەمایە .
ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس لە گەلی فەلەستین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن و ناوچە داگیرکراوەکانی ویست درێژە بدەن بە رێپێوانی خۆیان بەرەو رەحاڵ و رەبات و ئیعتکاف لە مزگەوتی ئەقسا .
پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کردبووەوە کە گروپە فەلەستینیەکان بۆ وڵامدانەوە بە داگیرکاریی لە چەند ئاستێک دا رێککەوتوون و ھیچ چەشنە ھەوڵێکی دوژمن بۆ ھەڵخەڵەتان و پیلانگێڕیی لە باریە مزگەوتی ئەقسا ، رەوشەکە ناگۆڕێ .
342/