بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی ھێندێک بابەتی جێی سەرنجی ھەردووک لا لەوانە پەیوەندیی دوو قۆڵی، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و دانوستانی ڤییەنا وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆز کردنی ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لە سەر پێویستیی چڕ بوونەوە لە سەر ڕێگاچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پێی داگرت و تاوتوێ کردنی سەرچاوەکانی ئەو ق ەیرانەی ئێستای بە گرینگ زانی بۆ ئاشتی و سەقامی پاوەجێ لە ناوچەی ئوراسیادا.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم وتووێژەی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاھییان تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی عێراق و گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ مۆسکۆو وتووێژەکانی لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف»ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا.
ھەردووک لا ھەروەھا وێڕای لێکدانەوەی دوایین ھەنگاوەکان لە چوارچێوەی پەیوەندیی دوو لایەنە لە سەر خێراکرانەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی تەواوی ڕێککەوتنەکانی پێشوو ھاوبیروڕایییان دەربڕی.
342/