AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٦ نیسان ٢٠٢٢

٦:٣٠:٣٢ ب.ن
1245282

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: قەت پێملی پاوانخوازییەکانی ئەمریکا نابین

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: قەت پێملی پاوانخوازییەکانی ئەمریکا نابین، ئەگەر کۆشکی سپی ڕاستبینانە بجوڵێتەوە، ڕێککەوتن نامسۆگەر نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خولی ھەشتەمی دانوستانی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان کە لە ٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢١ دەستی پێکرا، ١١ی مارسی ٢٠٢٢ بە پێی پێشنیاری «جۆزێپ بۆرێڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا نسکۆیەکی تێ کەوت و دانوستانکاران بۆ ڕاوێژی سیاسی گەڕانەوە بۆ پێتەختەکانیان.

پرسی دەستەبەرو دەرھێنرانی ناوی کەسانی ڕاستەکی و مافەکی لە پێڕستی سوورو لە ڕیزی بایکۆتەکان، ھێشتاش لەو بابەتانەن کە ئەمریکا وەکو پێشێلکەری بەرجام بڕیاری سیاسیی پێویستی بۆ چارەسەرکردنی نەداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسیویەتی: ئەگەر پەک کەوتنێک لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤییەنا دەبیندرێت، لە بەر پاوانخوازیی لابەنی ئەمریکیەو لەم ئاراستەیەش دا دیارە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئاراستەی دەستخستنی باڵاترین بەرژەوەندی بۆ گەل و ڕەچاوکرانی ھێڵە سوورەکان بەوپەڕی ھێزو لۆژیکەوە دەجوڵێتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وتوشیەتی:  قەت پێملی پاوانخوازییەکانی ئەمریکا نابین، ئەگەر کۆشکی سپی ڕاستبینانە بجوڵێتەوە، ڕێککەوتن نامسۆگەر نییە.

342/