بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "سەید ئیبراهیم ڕەییسی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پێوەندی تەلەفونی" بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئارەزووی نازڵ بوونی بەرەکاتی ئیلاهی بۆ گەلی عێراق و هەموو موسوڵمانانی جیهان گوتی: چووکترین نائەمنی لە عێراق بە زیانی هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە.
ڕەییسی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی کە تاران و بەغدا تەنیا پێوەندیی دراوسێیەتییان نییە بەڵکوو دوو گەل پێوەندیی برایانە و خزمایەتییان هەیە گوتیشی: هەنگاوگەلێکی باش هەڵگیراوە لە پێناو پەرەو قووڵتربوونی پێوەندییەکانی دوو وڵات و ئێران پێشوازی دەکات لە پەرەی پێوەندیی وهاریکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جۆر بە جۆرەکان دا.
بەرهەم ساڵحیش هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان جەختیکرد لە سەر هاریکاری هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ زاڵبوون بە سەر کێشەکانی ناوچەیی وگوتی: سەقامگیر بوونی پاوەجێی و ئاسایش لە ناوچە گرنگایەتی زۆری هەیە.
سەرۆک کۆماری عێراق بە تیشک خستنە سەر گرنگایەتی پەرەی پێوەندی بازرگانی و ئابووریی دوو وڵات گوتی: بارستا ئابووریەکانی ئێران و عێراق دەتوانێ لە خزمەت قازانجی دوو نەتەوەدا بێت.
342/