AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٢٤ ئازار ٢٠٢٢

١١:٥٦:٢٢ ب.ن
1241836

وشداری دانی سەرلەشکر سەلامی بە زایونییەکان

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی کردەوەی سەرەڕۆیانەوە وشداری دایە زایونییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوو بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی ڕژێمی زایونی (موساد) لە ھەولێری عێراق گەوتنە بەر موشەکە خاڵپێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، سەرداری سەرلەشکری پاسدار«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی خەباتکارانی شارستانی دزفولی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قەیران چێکردنەکانی ڕژێمی زایونی لە ناوچەکە وتی: واز لە سەرەڕۆیی بھێنن ئەگینا ناچار دەبن جارێکی تر ھەڵمەتی موشەکیی سپا تاقی کەنەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: زایونییەکان کەوتنە بەر زەبری قورسی موشەکەکانی ئێران، بەم پێیە وشدارییان دەدەینێ کە واز لە سەرەڕۆیی بھێنن ئەگینا ئەو دەرچانەش کەد لە جیھاندا لە ڕوویان کراوەتەوە دادەخەین.

342/