AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٨ ئازار ٢٠٢٢

٨:٣٢:٣٩ ب.ن
1240307

دیمەشق: گەلی سووریا ناچێتەژێر باری خواستی پیلانگێڕانەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: وڵاتانی ھێرشبەری سەر دیمەشق کە پرۆژە تیرۆریستییەکانیان توشی شکست ھاتووە، ناتوانن ھیچ مەرجێک بۆ جەماوەری سووریا دابنێن.

بە پێی ڕاپۆرتی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بۆنەی یانزەھەمین ساڵگەڕی قەیرانی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: یانزە ساڵ بە سەر دەست درێژکاریی تیرۆریستانی سەربە ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا یۆ سەر سووریا تێ دەپەڕێت کە ئامانجە سەرەکییەکەی پێشگریتن بە گەشەی مەدەنی و ئایووری و کۆمەڵایەتیی سووریا، لەبار بردنی دەستھاتەکان و ڕژاندنی خوێنی لاوەکانی بوو.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە سەرباری شکست ھێنانی پیلانی دوژمنان لە ھەمبەر سووریا، بەڵام وڵاتانی پیلانگێڕی دژی سووریا ھێشتاش گیرۆدەی وەھمی پیلانگێڕانن، بەڵام با بزانن کە بەرپرسایەتیی ئاکاری، سیاسی و کەتنیی ھەنگاوەکانیان لە ئەسیتۆی خۆیانە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کۆتایی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئێستاش دا دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە ئۆکرانیا دەربڕی بەرپرسایەتییان لە ھەمبەر ئەو ڕووداوانەیە کە لەو وڵاتەدا دەقەومێ کە دیارە ھەر ھەمووشی لە ئاراستەی زاڵ بوون بە سەر تەواوی جیھاندایە.

342/