AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢٢

٥:٤٧:٥٣ ب.ن
1240028

کوژرانی خەڵکی سڤیل لە پێکدادانەکانی نێوان تیرۆریستان لە حەسەکەی سووریا

پێکدادانێکی توند لە نێوان تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە تورکیا لە پارێزگای حەسەکەی سووریا بووە ھۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیل لەوانە منداڵێک.

تورکیا لەپاڵ پشتگری لە تیرۆریستانی نەیاری دەوڵەتی سووریا لە مێژە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پەکەکە خەریکی بەزاندنی سنوورو سەروەریی عێراق و سووریایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سانا، تاقمەتیرۆریستییەکانی  ناسراو بە«فرقة الحمزة»، «شهداء بدر»، «أحرار الشرقیة»و «أحرار عویران»  کە ھەر ھەموویان سەر بە ڕژێمی تورکیان لە شاری سەرکانێی پارێزگای حەسەکەی باکووری عێراق پێکەوە بە توندی تێکھەڵچوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەو تێکھەڵچوونانەدا ژمارەیەک کەسی سڤیل لەوانە منداڵێک و ھەروەھا کۆمەڵێک لە ئەندامانی تاقمە تیرۆریستییەکان کوژران.

342/