بە پێ ی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئانادۆلۆ، دەیان گەڵابە لە ڕێگای بوارگەی سنووریی «ئەلوەلید» لە بەرواری ١٤و ١٥ی مارچ لە عێراق دا ڕوویان لە سووریا کردووەو چوونەتە نێو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەی «ڕەمیلان» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کاروانە کە داگری نزیکەی ١٥٠ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی و پشتیوانی بووە، چووەتە نێو بنکەی ئەمریکیی ڕەمیلانەوەو واشێنگتۆن دوای ھەڵمەتی موشەکیی ئێران بۆ سەر مۆڵگەکانی موساد لە ھەولێر دەستی کردووە بە پتەوکردنەوەی بنکەکانی لە پارێزگاکانی حەسەکەو دێرۆزوور.
لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارەکانی ھاوپەیمانیان لەمێژە کە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکان و دەغڵ و دانی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووریا لەم ناوچانەش دەجوڵێنەوە.
342/