AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٥ ئازار ٢٠٢٢

١:٠١:١٤ د.ن
1239354

بەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ناوچە داگیرکراوەکان دوای هەڵمەتی موشەکیی سپای پاسداران

هەندێ میدیای رژێمی زایۆنی باسی ئامادەباشیی رژێمی زایۆنیی لە سنوورە باکووریەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەکەن بە پێشبینیی کاردانەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئسلامیی ئێران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نیوەشەوی شەممە لە سەر یەکشەممە دوو بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی «موساد»ی سەربە ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتە بەر موشەکە خاڵپێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

پەیوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەر لەم پەیوەندییەدا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە کرانە ئامانجی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی زایونییەکان بە ھۆی موشەکە خاڵپێکەکانەوە، پێی داگرت: دووپات بوونەوەی ھەرچەشنە ئاژاوەنانەوەیەک لەگەڵ وەڵامێکی قورس و گورچکبڕو لێبڕاوانەو ماڵوێرانکەردا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ڕوو لە گەلی ئێران ھاتووە: ئاسایش و ھێمنایەتیی نیشتیمانی ئیسلامی، ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ماوەی ئەوە بە کەس نادرێت ھەڕەشەو دەست درێژیی بکاتە سەر.

رادیۆ ئیسراییل سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ باسی دەسپێکی ئامادباش لە سنوورە باکووریەکانی فەلەستینی داگیرکراوی کرد دوای لێکدانەوەی ئاسایشی و راوێژکاریی ئەنجامدراو لە لایەن ئاڤیۆ کوهاوی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی .

342/