AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٥ ئازار ٢٠٢٢

١٢:٥٨:٥٥ د.ن
1239353

پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی بۆ سەر پارێزگەی سەعدە

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنی دایە بە پەلاماری تۆپخانە .

کاناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی دوشەمە ڕایگەیاند لە  پەلامارەکانی تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر پارێزگای سەعدە، لانیکەم چوارکەسی سڤیلی یەمەنی بریندار بوونە .

موحەمەد جابر عیوەز  پارێزگاری سەعدە  ئەم دواییانە بە مەحکووم کردنی جەنایەتی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن وتیشی : ئەمریکا بەرپرسی هەموو جەنایەتەکان وئەو کوشتارانەیە کە لە یەمەن بە دی دێت . 

بە پێی ڕاگەیندرانی کاربەدەستانی یەمەنی -  دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆ سەریەمەن زیاتر لە 85 لەسەدی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لەناو بردووە ویەمەنی تووشی کەمبوونی توندی خواردەمەنی و دەرمان کردووەتەوە . 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند  یەمەن تووشی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهانە . ئێستاکە هەشتا لەسەدی حەشیمەتی یەمەن بۆ درێژەی ژیان پێویستیان بە یارمەتیە .

342/