AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٤ ئازار ٢٠٢٢

٤:٢٨:٣٦ ب.ن
1238968

کۆمەڵگەی مەدەنیی عەربستان : ئالی سعود بێ تاوانەکان قەڵاچۆ دەکات

بەشێکی زۆر لە خەڵکی عەرەبستان ھەنگاوی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ئیعدامکردنی 81 کەس لەوان 41 کەسی شیعەیان لە پێناو سەرکوتکردنی بەرھەڵستکارانی سعودی و بەرەنگاربوونەی بزاڤی ئازادی خوازی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا لێکدایەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان رۆژی شەممە لە ھەنگاوێکی پێشلەکەری مافی مرۆڤ ، بڕیاری ئیعدامی 81 کەسی لە یەک رۆژدا جێبەجێ کرد . لە نێو ئیعدامکراون ، 41 کەس لە لاوانی شیعەی قەتیفی عەرەبستان و 7 یەمەنی و یەک کەسی سوریایی ھەبوون . 

چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەم تاوانکاریەی حکومەتی سعوودیان شەرمەزار کرد . 

بنکەی ھەواڵی بزووتنەوەی گۆڕان و ئازادیی عەرەبستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ، نیزامی سعودیان بە کەڵکوەرگرتن لە سزای ئیعدام لە دژی بەرھەڵستکارانی سیاسیی خۆی تاوانبار کرد . 

342/