بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەر لە بەیانیی ئەمڕۆیەکشەممە دوو بنکەی سیخوڕیی رێکخراوی ھەواڵگریی رژێمی زایۆنی ( مۆساد ) لە ھەولێر کەوتە بەر لێدانی موشەکە خاڵ پێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی .
بە دوای ئەم ھەڵمەتە موشەکی و راکێتیە بەرفراوانەدا ، ئاژیری مەترسیی کونسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لێدرا و ھەموو بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە باری ئامادەباشی .
لە درێژەی بەیاننامەی سپای پاسداران دا ھاتووە : بە دوای تاوانکاریی ئەم دوایینەی رژێمی زایۆنی و راگەیاندنی پێشتر لە مەڕ وڵامدانەوە بە تاوانکاری و پیلانەکانی ئەم رژێمە چەپەڵە ، شەوی رابردوو ناوەندی ستراتژیکی پیلان و شەڕاشۆیی زایۆنیەکان کەوتە بەر موشەکە بەھێز و خاڵ پێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی .
لەم بەیاننامەیەدا روو لە گەلی ئێران ھاتووە : ئاسایش و ئارامیی نیشتمانی ئیسلامیی ، ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و رێگا بە کەس نادرێ ھەڕەشەی لێ بکات و دەستدرێژی بکاتە سەر .
342/