بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سندوقی فریاکه‌وتنی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردەوە ، به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆی یه‌مه‌نه‌وه که له نێوان حورسییهکانی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆکایه‌تی سعودیه به‌رده‌وامه، تا ئێستا 377 هه‌زار هاوڵاتی یه‌مه‌نی کوژراون.
له ده‌ستپێکی دو مانگی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 47 منداڵی یه‌مه‌نی کوژراونناڕاستهوخۆش منداڵان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌تا و کۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌کانی یونسێف، به‌هۆی هێرشی عەرەبستانی سعودی بۆسەر یەمەن ، زیاتر له 3 ملیۆن و 300 ههزاریهمهنی ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتوه و له ژێر خێمه و قوتابخانه وێرانه‌کاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، که یه‌که‌م نشینگه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆلێرا و هاوشێوه‌کانییه‌تی.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، زیاتر له دو هه‌زار و 500 قوتابخانه بۆ به‌کارهێنان ناگونجێن و ناشتوانرێت بکرێته شوێنی مانه‌وه و پاراستنی هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی، ته‌نها و ته‌نها ده‌کرێت بڕوخێنرێت، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ملیۆنان منداڵی یه‌مه‌نیش له خوێندن دابڕاون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له سه‌ره‌تایی دروستبونی جه‌نگی یه‌مه‌ن که حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد، زیاتر له 10 هه‌زار و 200 منداڵی یه‌مه‌نی کوژراون.
342/