بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند 81 کەسی کە خۆی وتەنی خاوەنی بیر و فکر و ڕێبازی لاڕێ بوونە ، ئیعدام کردووە .
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان ، ناو و تاوانەکانی پاڵدراو بەوانیشی بڵاوکردووەتەوە . لە نێو ناوەکان دا ، ناوی حەوت کەسەی یەمەنی و سوریایی دێنە بەرچاو .
ئەم قەڵاچۆکاریە ئەمڕۆشەممە لە کاتێک دا لە عەرەبستان کراوە کە ئەم وڵاتە ساڵی رابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو سزای ئیعدامی وەلاناوە .
342/